zagros news agency

کۆمپانیاکانی Cisco و MikroTik ڕێکاری توندتر بۆ پاراستنی داتا دەگرنە بەر

 

لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزیی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نێتۆرک وەک (Cisco) و (MikroTik) زنجیرەیەک نوێکاریی بنەڕەتییان بۆ سیستەمی پاراستنی سێرڤەر و دابەشکردنی تۆڕەکان ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئاسایشی داتا بووەتە لە پێشینەی کارەکانی هەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی و بازرگانی.

دوای ئەوەی تایبەتمەندی نوێی تەکنەلۆژیای Zero Trust بۆ بەشێک لە ئامێرەکانی کۆمپانیا گورەکان زیاد بوو لە ئامێرەکانیان بەمەش لەئێستادا لەناو VLAN نوێکارییە نوێیەکان جەخت لەسەر بنەمای (Zero Trust)دەکەنەوە. ئێستا لە ڕێگەی سویچە پێشکەوتووەکانی وەک زنجیرەی (Catalyst) و سیستمە نوێیەکانی وەک (RouterOS) بەڕێوەبەرانی تۆڕ دەتوانن پاراستنی ڤی‌لانەکان (VLAN Security) بگەیەننە ئاستێکی باڵاتر. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە تەنانەت ئەگەر هێرشبەرێک بتوانێت بچێتە ناو بەشێکی تۆڕەکە، ناتوانێت دەستی بە سێرڤەرە سەرەکییەکان یان داتای کارمەندان بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏Nvidia زنجیرە گرافیتکاردێکی نوێ نمایش کرد

سەڵاح

Apple خزمەتگوزاری رێژەی تەندروستی بۆ Ipad زیاد کرد

یاسین

کۆمپانیای OpenAI یەکەمین داتا سەنتەر لە ولاتی ئیمارات دەکاتەوە

سەڵاح