zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازگانيدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاوكاريى ناوچه‌يى بۆ ڕێگريكردن له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى.

دۆخى سووريا، كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تيایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسى سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع و حكوومه‌تى سوورياى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌ركردايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ په‌رۆشى و هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە د.مەحموود مەشهەدانی دەکات

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ دەکات

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر…. ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنترۆڵ کرا

دڵشاد