zagros news agency

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە. لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە: “بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان، جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و توفیقتان بۆ دەخوازین.”

ئەم پیرۆزباییەی سەرۆک بارزانی لە کاتێکدایە کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆنگرەی گشتی خۆیدا، جارێکی دیکە متمانەی بە سەید عەممار حەکیم بەخشییەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ڕەوتەکە بۆ قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یاریزانێکی مان سیتی دەکاتە ئامانج

یاسین

ئەلبانیا وەزیرەکی ژیری دەستکردی بەردەست کردوە

یاسین

ڕووسیا: هێرشی درۆنیی ئۆکرانیا بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان

یاسین