zagros news agency

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە چەند مزگەوتێکی شێواندبوو

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند ،  ئەو تۆمەتبارەی چەند مزگەوت و تەکیەیەکی شێواندبو دەستگیر کرا .

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کەسێکی نە ناسراو لە درەنگانێکی شەودا، هەڵی کوتاوەتە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کرا و ناسنامەی تۆمەتەبارەکەمان ئاشکرا کرد.

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکەمان دەستگیر کرد بەناوی ( ح ، ص ، م ).

جێگەی ئاماژەیە تۆمەتباری ناو هاتوو، هەمان ئەو تۆمەتبارەیە کە هەڵسابو بە شێواندنی گوڕستانی کریستیانەکان لە قەزای شەقڵاوە و قەزای کۆیە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
21 ی نیسانی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

لوبنان کارتی نیشتەجێ‌بوون دەداتە عێراقیان

یاسین

پڕۆژە ستراتیژییەکەی ڕێگای کۆڕێ – قەندیل و تونێلەکانی میراوە و ماوەران لە تەواوبوون نزیک دەبنەوە

گوران