zagros news agency

‎لە بارەی کارکردن بە کارتی زانیاری ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق،جەخت دەکاتەوە کە کارتی زانیاری هێشتا کاری پێدەکرێت و  هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ 23ی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵانە دەکات کە لە هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی کارتی زانیاری بڵاوکراونەتەوە.”

ئاماژە بەوە دراوە: “جەخت دەکەینەوە کە کارتی زانیاری هێشتا پەسەند کراوە و لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی کارکردنی بەردەوامە و ئەوەی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی دەگوترێت هیچ بنەمایەکی نییە.”

ئاشکراشی کردووە: ” بەردەوامین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئەلیکترۆنی، کە ئامانجی ڕێکخستن و بەدیجیتاڵکردنی داتاکانی نیشتەجێبوونە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ناو کارتی نیشتمانیی یەکگرتوودا یەکبخرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆ رێکاری توند بەرامبەر هاوردەکاران و فرۆشیارانی یارییە ئاگرینەکان دەگرێتەبەر

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح