zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هەرتۆنێك گەنم 700 هەزار دیناری دیاریكردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق  دەلێت پێشبینی دەکەین بڕی گەنمی بەرهەمهێندراوی ئەم ساڵ، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بگاتە 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن.”

حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەلێت پێشبینی دەکەین بەرهەمی گەنمی ئەم ساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان 4 بۆ 4.5 ملیۆن تۆن بێت، ئەگەر گەنمی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیش وەربگرێت، ئەگەر هەیە بگاتە زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن.

حەیدەر گەرعاوی رایگەیاند، ئەو پێشبینییە لەسەر بنەمای پلانی کشتوکاڵییە کە وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چاندنی گەنمی ئەم ساڵ دایناوە. 

لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، حکومەتی فیدراڵی 4.5 ملیۆن دۆنمی زەویی چێندراو بە گەنم لەنێو پلانی کشتوکاڵیدا پەسند کرد، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بەرهەمی گەنمەکەی وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند کە ئەگەر هەیە بەرهەمهێنانی گەنم بگاتە 5 ملیۆن تۆن یان زیاتر، ئەگەر حکومەت بڕیار بدات کە گەنمی بەرهەمهێنراوی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی وەربگیرێت. 

بۆ ئەم ساڵ حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە یەک تۆن گەنم بە 700 هەزار دینار وەربگرێت، بەڵام پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێک داوای لێ کردوون کە بڕی پارەکەی وەک ساڵی رابردوو بێت کە 800 بۆ 850 هەزار دینار بوو بۆ تۆنێک بەگوێرەی چۆنێتیی گەنمەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش شاری عێراق بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان تۆمار کران

سەڵاح

له‌ چین به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وییه‌وه‌ 66 كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەڵاح

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

سەڵاح