بە بۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیەوە، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی هونەرمەند (مامۆستا برادەر) کرد.
لە پرسەنامەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان، خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆستانتان دەکەین و لەم خەمەدا خۆمان بە هاوبەشی پەژارەتان دەزانین.”
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان نزای خواستووە خودای مەزن گیانی کۆچکردوو بەر ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هەروەها سەبووری و ئارامی و دڵنەوایی بە هونەرمەند مامۆستا برادەر و خانەوادە و سەرجەم ئازیزانی ببەخشێت.

