zagros news agency

‎وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

بە مەبەستى هاوکاریکردنى ئەو بیانیانەى بە فەرمى و لە ڕێى ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردۆتە نشینگە، نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009).

بڕیارماندا بە:

یەکەم:

ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90)نەوەت ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

دووەم:

ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان بەهەمان شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە وەردەگرن.

ئەم فەرمانە لەڕۆژى دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەى(90)نەوەت ڕۆژ بەرکار دەبێت لەدواى ماوەى دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکى مانەوە بە پێى ڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

چەندین دەوڵەتی ئەورووپایی پێدانی مافی پەنابەری بە هاووڵاتییانی سووریا ڕادەگرن  

یاسین

زەیدی بۆ پەسەندکردنی شێوازی کۆتاییی بەرنامەی حکومەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک دەکات

سەڵاح

هیندستان ملیۆنان موسولمان لە مافی دەنگدان بێ بەش دەکات

گوران