zagros news agency

‎لوکا مۆدریچ لە سەریدا دووچاری پێکان بووە

دوێنێ ساتێکی شووم و سەخت بوو بۆ لوکا مۆدریچی کڕواتی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان،ئەمەش دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر یۆڤانتۆس لە خولەکی 77ی یاریەکە لەگەڵ لۆکاتێلی دووچاری بەرکەوتنێکی توند بوویەوە.

لەو ڕووداوەی یاریەکەدا لوکا مۆدریچ دووچاری ئازارێکی توندی سەری بوویەوە و دوای چارەسەر لەلایەن پزیشکەکانی یاریگا و ڕاوێژ کردن لەگەڵیان بڕیاریاندا یایزانەکە بەردەوام نەبێت لەیاری کردن،ئەمەش بەهۆی ناڕوونی تەواو لە شێوازی پێکانەکەی و ڕاستەوخۆ گواسترایەوە نەخۆشخانە لەترسی مەترسی لەسەر ژیانی.

تاکو ئێستا یانەی ئەی سی میلان هیچ ڕاگەیاندراوێک و بەیاننامەیەکیان نەبووە لەسەر پێکانەکەی لوکا و ماوەی دوورکەوتنەوەی،بەڵام بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان مۆدریچ سەری ئازاری زۆری پێگەشتووە،کە ڕەنگە بۆ ماوەیەی دوو هەفتە لەیاریگاکان دابڕێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ قسەی لەسەر پاریس هەیە

یاسین

سیروان ڕۆژبەیانی: باوەریا خەلکێ نەینەوایێ هێزا من یا ڕاستەقینە یە

سەڵاح

نێردەی تایبەتیی ئەمریکا: ڕێککەوتنی ئاشتیی ئۆکرانیا زۆر نزیکە

یاسین