zagros news agency

‎ئەم وەرزە بۆ کیلیان مباپێ کۆتایی هاتووە

لەیاری ڕابردووی یانەی ڕیاڵ مەدرید کیلیان مباپێ لەکۆتاییەکانی یاریەکەدا بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا بەجێـبـێڵـت،کە دوای یاریەکە ڕاستەوخۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کرا بۆ دیاریکردنی جۆری پێکانەکەی.

بەپێی زانیاریەکانی بی بی سپۆرت،کیلیان لە ماسوولکەکانی ڕانیـدا دووچاری پێکان بووە و پێویستی بە زیاتر لەمانێگـێـک پشوو هەیە بۆ چاکبوونەوەی تەواوەتی بەواتای ئەوەی ئەم وەرزە بۆ گۆڵکارەکەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هاتووە.

ئەو پێکانەی مباپێ مشتومڕێکی زۆری دروست کردوە،بەشێکی چاودرێران دەڵێن کیلیان دەیەوێت پشوو وەرگرێت بۆ مۆندیال،چونکە ئەم وەرزە بۆ ڕیاڵ مەدرید بەبێ نازناو کۆتایی هاتووە،کە بە ڕووێکی دیکە بەشێکی پێکانەکە دروست کراوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شەیبانی: هیچ دیدارێکمان لەگەڵ حزبوڵڵا نییە، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی بخوازێت ئامادەین

یاسین

سەرۆککۆماری ئێران لە نامەیەکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، داوای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات

یاسین

لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە

سەڵاح