zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

رۆژی دووشەممە 2026/4/27  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  ئه‌براهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ڕۆڵى هەرێمی کوردستان له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەزڵووم عەبدی له کۆبوونەوەی لەگەڵ شەرع داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەریی کردووه

دڵشاد

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین

سۆران خەلەف : پارتی واتە ئاوەدانی و ئارامی

گوران