zagros news agency

ئێندرێک؛ئێرە من زۆر دڵخۆش دەکات حەز دەکەم لە لیۆن بمێنمەوە

لەدوای بردنەوەکەی دوێنێ شەوی یانەی لیۆن چاوەکان چووونە سەر ئێندرێکی ئەستێرەی لاو،کاتێک لەو یاریەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و گۆڵێک تۆمار کرد،کە دوای یاریەکە لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و باسی مانەوەی و ڕۆیشتنی کرد لە لیۆن.

ئێندرێک دوای یاریە وتی؛ بەڕاستی حەز دەکەم لێرە بمێنمەوە،لێرە هەموو شتێک دەکرێت بۆ دڵخۆش بوون و ئاسوودەییم،یانەی لیۆن پاڵپشتیەکی تەواوی من دەکات بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونم،من بەخواستن لێرەم،بەڵام دەمەوێت بمێنمەوە و هیوادارم یانەکەی ئێستام بتوانێت بۆند لەگەڵ من ئیمزا بکات،دڵنیاشم هەموو شتێک دەکەن بۆ مانەوەم.

شایەنی باسە ئێندرێک دوای کۆمەڵێک ئاڵۆزی و پەرێشانی لەم زستانەدا ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدی بەخواستن بۆ ماوەی 6 مانگ جێهێشت بۆ لیۆن و لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکەش ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،لیۆن ئێستا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ مانەوەی ئەستێرە تەمەن 19ساڵە بەڕازیلیەکە،بەڵام تاکو ئێستا یانە شاهانەییەکە هیچ وەڵامێکی کۆتایی نەداونەتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

یاسین

گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ تۆتنهام یەکلایی دەکرێتەوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەی شەقڵاوە دەکات

یاسین