zagros news agency

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لەنێو ژوور جل گۆڕین دەبێتە شەڕیان

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی میگێل سێرامۆ لە نوێترین هەواڵدا ئاشکرای کرد لەنێو ژووری جل گۆڕینی ڕیاڵ مەدرید کێشە و ئاڵۆزی توند دروست بووە لەنێوان دوو یاریزان،کە تەنانەت گەیشتۆتە لێدان و ڕووبەڕوو بوونەوەی توند.

بەگوێرەی قسەی سێرامۆ بێت شەڕەکە لەنێوان ڕۆدیگێر و کارێراس بووە،لەکاتی مشتومڕ و دەمەقاڵێیەکی توند کەوتوونەتە گیانی یەکتری و ڕۆدیگێر بۆکسێکی کێشاوە بە ڕوخساری کارێراس،کە لەو کاتەدا یاریزانانی هاوڕێیان هاتوونەتە نێوانیان دەنا شەڕەکە تەشەنەی زیاتری بەخۆوە دەبینی.

ئەم بابەتە تازە نییە لەنێو ڕیاڵ مەدرید،چونکە یانەکە ئەمساڵ بەدەست ناڕێکی ژووری جل گۆڕینەوە دەناڵێـنێت و یانەکە بێ کەسایەتیە بۆ ڕاگرتنی ئەستێرەکانی،کە هەر ئەمەش وای کردوە ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە ئاستی خراپ بێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر هەنگاریا لەدەستدا

یاسین

کارڤاخاڵ بەیاننامەیەکی لەسەر جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بڵاوکردەوە

sarkar

ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاسین