zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى کۆبوونه‌وه‌

هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى ياوه‌رى، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ڕێزان له‌ هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى خۆشحاڵيى خۆيان به‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە لێكگه‌يشتن و پێكه‌وه‌يى و هاريكارى و هاوبەشیی ڕاستەقینە و بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسه‌ى سياسى و بڕیارە نیشتمانییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توندی به‌ عێراق داوه‌

یاسین

Meta و OpenAi شۆرشێکی نوێ لە وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکەن

یاسین

ئه‌مرۆ تیروپشكی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت

سەڵاح