zagros news agency

کلاسیکۆ؛ دەرفەتی زێڕینی مباپێ بۆ داوای لێبووردن

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە کە کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی ڕابردوو دابڕابوو ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەردایە و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە بگاتە یاری کلاسیکۆ.

بڕیارە لە دەی مانگدا و پێش بەڕێوەچوونی یاری لوتکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا دوو پشکنینی پزیشکی ورد بۆ مباپێ ئەنجام بدرێت تا ئاستی چاکبوونەوەی دیاری بکرێت و پاشان بڕیار دەدرێت کە ئایا دەتوانێت بەشداری ئەو یارییە بکات یان نا.

 

مباپێ زۆر سوورە لەسەر ئەوەی بەشداری ئەم یارییە بکات چونکە باش دەزانێت لەم دواییانەدا بەهۆی گەشتکردنی لە کاتی یارییەکانی یانەکەیدا هاندەرانی توڕە کردووە و دەیەوێت بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە کلاسیکۆدا جارێکی تر سۆزی هاندەرانی مێرێنگی بەدەست بهێنێتەوە و هاوکاری تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گرنگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە یەکەمین یاریدا تۆماس پارتی تووشی کێشە کرا

یاسین

شای گیڤن لێدوانێکی لەسەر یانەی نیوکاسڵ دا

ahamd.luqman

ئۆسکاری بەڕازیلی بەهۆی نەخۆشیەوە وازهێنانی لەیاریکردن ڕاگەیاند

یاسین