zagros news agency

سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاری بەسرا، هاریکاریی پارێزگاكان تاوتوێ دەکەن

هەر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ  ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا، دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى‌ چۆنيه‌تيى سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه‌.

پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: زیاتر لە ١٠ هەزار کۆنتێنەر لە بەندەری ڕەجایی سووتاون

یاسین

لۆفتهانزا ڕاگرتنی گەشتی بۆ بەیرووت درێژ کردووە

سەڵاح

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆککۆماری سووریا ئامانجی پێنج هەوڵی تیرۆر بووەتەوە

سەڵاح