zagros news agency

راگەیندراوێک له وەزاەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، سەرجەم کۆمپانیاکان ئاگادار  دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دابینکردنی (٢٠٠) دوو سەد سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

بانگهێشتی گشتی
​کەمکردنەوەی نهێنی/ تەندەری ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٦ پڕۆژەی دابینکردنی سمارت بۆرد بۆ ناوەندەکانی خوێندن
​ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە دابینکردنی (٢٠٠) دوو سەد سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە ڕێگەی کەمکردنەوەی نهێنی، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بکات بەمەبەستی کڕینی تەندەر کە لە ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/١٧) تاوەکو ڕۆژی (پێنجشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٢٨) تەندەر دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک نرخی هەر تەندەرێک (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە و ئەم بڕە پارەیەش ناگەڕێتەوە بۆ کڕیاری تەندەر.
دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی تەندەر ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٣١) کاتژمێر (١١:٠٠) یانزەی پێش نیوەڕۆ دەبێت و ڕۆژی کردنەوەی تەندەر لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر دەبێت، لە کاتی پشووی فەرمی دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
​ (خەرجیەکان:-
١. کرێی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری ئەم تەندەرە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
٢. بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (%٣) ی گوژمەی پێشکەشکراو بە چەکێکی پەسندکراو (مصدق) یان گرێنتینامەطاب ضمان) بۆ ماوەی (٩٠) نەوەد ڕۆژ دەبێت وەکو بارمتەی سەرەتایی کە پێویستە لەکاتی گەڕانەوەی تەندەر هاوپێچ بکریت وە بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.
٣. ماوەی تەندەرەکان (مدة نفاذ العطاءات) (٩٠) نەوەد ڕۆژە و لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر دەست پێدەکات.
٤. لەکاتی گەڕاندنەوەی تەندەر پێویستە کۆمپانیای بەشداربوو ئەستۆپاکی نوێی باجی دەرامەت بۆ ساڵی (٢٠٢٦) پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی دەست پێ کرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەكات

دڵشاد