ڕێنماییە گرنگەکانی هەڵۆ قەساب بۆ هۆشیاری و مانەوە لە سیلکی سەربازیدا
بواری سەربازی و ئەمنی یەکێکە لەو بوارە هەستیارانەی کە پێویستی بە ئامادەکاری بەردەوام و هۆشیاری باڵا هەیە بۆ ئەم مەبەستەش شارەزا و پێشەنگی میدیای سەربازی هەڵۆ قەساب زنجیرە ڕێنماییەکی تری گرنگ و ستراتیژی بۆ کارمەندانی ئەم سێکتەرە گرنگە دەخاتە ڕوو کە جێبەجێکردنیان دەبێتە هۆی پاراستنی ژیانی سەربازەکان و بەرزکردنەوەی توانای شەڕکەرییان لە بەرەکانی جەنگدا
هەڵۆ قەساب لە بەشی یەکەمی ڕێنماییەکانیدا جەخت لەسەر پێنج خاڵی بنچینەیی دەکاتەوە کە سەرەتاکەی لە گرنگیدان بە ڕاهێنانی بەردەوامەوە دەست پێدەکات چونکە ڕاهێنان تەنها ئەرکێک نییە بەڵکو بنەمای مانەوەیە لە ژیاندا و سەرباز فێری ڕاستەقینەی جەنگ دەکات هاوکات گرنگیدان بە لایەنی جەستەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی لیاقە لە ڕێگەی وەرزشی کاردیۆ و لەشجوانییەوە بە یەکێک لە سیفاتە هەرە لەپێشینەکان دادەنێت چونکە جەستەیەکی بەهێز سەربازێکی ئازا و چاونەترسی لێ بەرهەم دێت لایەنێکی تری گرنگ کە ئەم شارەزایە ئاماژەی پێ دەکات مەشقی تەرکیز و هاویشتنی ڕاستەوخۆیە لە ڕێگەی ڕاوکردنی یاساییەوە کە هاوشێوەی قەناس بەدەستە نایابەکان توانای پێکانی ئامانج لە دوورەوە بەهێز دەکات
لە لایەکی ترەوە هەڵۆ قەساب تیشک دەخاتە سەر دیسپلینی ناوخۆیی و دەرەوەی سەرباز کە خۆی لە ڕێکوپێکی جلوبەرگ و پاکوخاوێنی پۆستاڵدا دەبینێتەوە چونکە پشتگوێخستنی ئەم لایەنە نەک هەر زیان بە تەندروستی سەربازەکە دەگەیەنێت بەڵکو دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوڕێکانی و دابەزینی ورەی تیمەکە لە کۆتاییدا کۆنترۆڵکردنی سیستمی خواردن و ڕاهاتن لەسەر کەمخۆری بە خاڵێکی یەکلاکەرەوە دادەنێت تا لە کاتی گەمارۆدان یان هێرشی کتوپڕدا قورسیی جەستە و کێشەی تەندروستی نەبنە ڕێگر لەبەردەم جووڵەی خێرا و پاراستنی سەربازەکەدا پێشکەشکردنی ئەم ئامۆژگارییانە لەلایەن هەڵۆ قەسابەوە بەشێکە لە پەیامە بەردەوامەکانی بۆ وشیارکردنەوەی گەنجان و پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵگە .

