zagros news agency

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەگەر ئەمشەو بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێ بکاتەوە، ئەوا وەزارەتی کارەبا پێویستی بە 24کاتژمێر هەیە بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بکاتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی پێشتر.

ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی یەمەنی له‌ کێڵگەكه‌ کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمەش دووەم هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بوو لەمساڵدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوانگەی عێراقی سەوز هۆکاری پیسبوونی هەوای بەغدا ئاشکرا دەکات

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک دەردەکات

یاسین

ئەو ‎هۆكارانە چین دەبنە هۆی سوتانی ئۆتۆمبێل

گوران