zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت بەرەو بەغدا بەرێکەوت

ئەمڕۆ شەممە، 23-5-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە..لەچەند ڕۆژی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.. پارتی: پێکهێنانی حکوومەت نزیکە

یاسین

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

یاسین

بەهۆی بوومەلەرزەوە 25 کەس لە سووریا بریندار بوون

یاسین