zagros news agency

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سەر سعوودیه سه‌رکۆنه‌ دەکات

 

به‌ توندى سه‌رکۆنه‌‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌که‌ین كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له‌ ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه‌.

پرسه‌ و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ دووپات ده‌که‌‌ینه‌وه‌ ‌و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه‌.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

2026/10/11

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەکانی هۆڵیوود لە مۆندیاڵی 2026دا دەردەکەون

ART

چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد دەستگیر دەكرێن

یاسین

‎ئەمریکا زیاتر پشت بە فشارە ئابوورییەکان دەبەستێت بۆ گوشارخستنە سەر ئێران

گوران