zagros news agency

ڕێککەوتنی مێژوویی چین مۆڵەت دەداتە ئەپڵ بە مەرجێک ژیریی دەستکردی عەلیبابا بەکاربهێنێت 

 

دوای نزیکەی دوو ساڵ لە چاوەڕوانی و ڕێکارە توندەکانی چاودێری دەستەی ڕێکخستنی فەزای ئەلیکترۆنیی چین (CAC) بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی بە سیستمی ژیریی دەستکردی ئەپڵ (Apple Intelligence) دا لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا. بەپێی ڕاپۆرتێکی گرنگی پێگەی تێک کڕانچ، مەرجی سەرەکیی حکومەتی چین بۆ پێدانی ئەم مۆڵەتە ئەوە بووە کە ئەپڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی لە ناوخۆی چین، پشت بە مۆدێلی ژیریی دەستکردی نیشتمانیی کیون (Qwen) ببەستێت کە کۆمپانیای زەبەلاحی عەلیبابا (Alibaba) پەرەی پێداوە، لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێک خزمەتگوزاریی کۆمپانیای بایدۆ (Baidu).

 

ئەم بڕیارە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئەپڵ چونکە بەبێ بوونی ژیریی دەستکرد فرۆشی ئایفۆن لە بازاڕی چین (کە گەورەترین بازاڕی مۆبایلە لە جیهاندا) لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدا بوو لە بەرامبەر ڕکابەرە ناوخۆییەکانی وەک هواوی و شاومی. لە بەرامبەردا، کۆمپانیای عەلیبابا ڕایگەیاند کە مۆدێلی Qwen بە تەواوی لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی ئایفۆن (iOS)، ئایپاد، ماک و تەنانەت چاویلکەی ڤیژن پرۆدا تێکەڵ دەکرێت، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەرانی چینی بەبێ گۆڕینی ئەپڵیکەیشنەکان، ڕاستەوخۆ سوود لە تواناکانی ئەم ژیرییە دەستکردە وەربگرن بۆ نووسین، کورتکردنەوەی دەق و دروستکردنی وێنە. دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، پشکەکانی کۆمپانیای عەلیبابا لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی نزیکەی ٤٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

یاسین

سه‌باره‌ت به‌ پسووله‌ی خۆراك، دوایین مۆڵه‌ت درایه‌ هاوڵاتیان

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

یاسین