zagros news agency

پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم کێشەی 40 ساڵەی کەم ئاوی لە هەولێر کۆتایی پێهێنا

پاش زیاتر لە 40 ساڵ لە گەورەبوونی شاری هەولێر و سەرهەڵدانی کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکە جیاوازەکانیدا، ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە دانیشتوانی شارەکە بەبێ ترسی بێئاوی پێشوازی لە وەرزی هاوین دەکەن.

​عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە بەهۆی فراوانبوونی شارەکە لە چەند دەیەی ڕابردوودا و دووریی لە سەرچاوە سروشتییەکانی ئاو، کێشەی کەمئاوی هەمیشە خەمی گەورەی هاوڵاتییان بووە. بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تێڕوانینێکی ستراتیژی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بە شێوەی بازنەیی، لەگەڵ دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند، توانی ئەم کێشە مێژووییە بە تەواوی بنبڕ بکات.

​لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا ئەرکی هاوڵاتییانە پارێزگاری لەم سەروەتە نیشتمانییە بکەن و ڕێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

براندێکی چینی جۆرە مۆدەیەک پێشکەش دەکات کە ڕەنگە کەس لەبەری نەکات

یاسین

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەڵاح