zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات

 

ڕۆژی شەممە 20ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانیان كرد بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانیان لەو خەباتە دوورودرێژە و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی سەقامگیری و تەبایی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵیان لە بنیاتنانی عێراقی نوێ بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر تێكۆشان و خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا و هەروەها ئاشتەوایی و كولتووری لێبوردن و تەبایی بە بنەمای سەرەكیی بۆ پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەقەڵەم دا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە گەشەپێدان و هەوڵەكان لەپێناو باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و سەقامگیری لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەستنی كۆنفڕانسی پارێزگارانی عێراق لە شاری هەولێر دووپات كردەوە كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیار كراوە و بە هەنگاوێكی گرنگ و ئیجابی وەسفكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە كابینەی نۆیەمدا 23 پۆند دروستکراون و 58 پۆندی دیکەش لە دروستکردندان

سەڵاح

به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری شه‌هیدان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی دەچێتە بەغدا

سەڵاح

ئەمریکا دۆسیەی ئەمنی و سەربازیی گرینلاندی گرتە دەست

یاسین