zagros news agency

کاتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕدرا

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئێوارانی ڕۆژانی شەممە گۆڕدرا.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڕیاری گۆڕینی کاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، هەنگاوێکە بۆ خێراکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی کارەکان و باشترکردنی هەماهەنگیی نێوان دامودەزگاکان، تاوەکو حکومەت بتوانێت لە سەرەتای هەفتەوە بڕیارە گرنگەکان بخاتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، پێشتر کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی سێشەممەدا ئەنجام دەدران.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

لە زانکۆیەکی ئەمەریکا دوو کەس کوژران و هە‌شتی دیکەش برینداربوون

سەڵاح