ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 6ی 2026، به سهرپهرشتیی مەسرور بارزانی، ئهنجوومهنی وهزیران كۆ دهبێتهوه و دوو تەوەر تاوتوێ دەکات.
تەوەری یەکەم، کورتەی رێککەوتنی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو و ئەوهش پەیوەندیی بە جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا) هەیە، کە لە رۆژی 18ی 6ی 2026 لە بەغدا واژۆ کراوە.
وەزارەتەکانی دارایی، بازرگانی، ناوخۆ، پلان دانان، کشتوکاڵ، تەندروستی و چەند فەرمانگەیەکی تر راسپێردراون بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، تا ئامادەکارییەکان بۆ پەسندکردنی کۆتایی لە ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێ بکەن.
تەوەری دووەم، تایبەتە بە چاکسازی لە بواری خانەنشینی و دابینکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، بڕیار لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەدرێت، ئامانج لێی دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینییە بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت، بەپێی پێشنیارەکە، بڕی 500 هەزار دینار وەک کەمترین مووچە لە خەزێنەی خانەنشینی و دابینکردنی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابین دەکرێت.

