zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە

 

دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریان کرد، بەهۆی ئەوەی بە خواردن ژەهراوی بووبوون، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد و توند دەستی پێکرد.
لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، دەرکەوت کە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. ج. ا) و (ن. ج. ا) لە ڕێگەی دانانی عارەبانەیەکی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و ڕۆست لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، هۆی ژەهراوبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بوون. هەروەها دەرکەوت کە ناوبراوان هیچ مۆڵەتێکی تەندروستی و شارەوانییان نەبووە و سەرلەبەری کارکردنیان قەدەغە بووە.
لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتباران ڕاگيراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەياندنی بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

ماکرۆن: دووەم ئاشتیپارێزی فەرەنسای لە لوبنان کوژرا

یاسین

ڕەنگە ڕۆناڵدۆ بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

یاسین

حەج و عومڕە: ١٦٠٠ پێشکەشکاری حەج لە تیروپشک بێبەش دەکرێن ئەگەر فۆرمەکانیان چاک نەکەن

سەڵاح