zagros news agency

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دیدگای خۆی بۆ تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

ڕۆناڵدۆ نازاریۆی بەڕازیلی ناسراو بە دیاردە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دووپاتیکردەوە کە پاڵپشتی بانگهێشتکردنی نەیمار بووە و پێیوایە ئەو یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە و لە پێکهاتەی ئێستادا کەس توانای ئەوی نییە.

بۆیە ئەگەر پزیشکەکان ڕێگەیان پێدابێت و لە دۆخێکی جەستەیی باشدا بێت، نەدەبوو ئەو چانسە لەدەست بدرێت، چونکە ئێستا کاتی ئەوەیە نەیمار وەڵامی ڕەخنەگرەکانی بداتەوە.

ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە متمانەیەکی گەورەی بە کارەکانی ئەنچیلۆتی هەیە و توانای ئەو لە هێورکردنەوەی کەشوهەوا و دەرکردنی باشترین ئاستی یاریزانەکان بەرز دەنرخێنێت.

چونکە بە شێوازێکی بێوێنە لە تۆپی پێ تێدەگات و شارەزای مامەڵەکردنە لەگەڵ فشارەکاندا، بۆیە لەم کاتەدا هیچ ڕاهێنەرێکی تر بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل هەڵنابژێرێت.

سەبارەت بە ئەستێرەکانی جیهان، دیاردە وتی هەموو ڕیکۆردەکان بۆ شکاندنن و مێسی یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو و هێشتا کاریگەرە، بەڵام شێوازی یاریکردنی مباپێ باشترین کاتەکانی کاروانی وەرزشی خۆی بیردەخاتەوە و بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ئێستای جیهانی دەزانێت.

لە کۆتاییشدا ڕۆناڵدۆ جەختی لەوە کردەوە کە هەمیشە پێیوایە زینەدین زێدان خاوەنی تایبەتمەندی تەواوە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی فەرەنسا.

چونکە ئەو خاوەنی بەهرە و ئەزموون و ژیری تاکتیکی و کەسایەتییەکی نموونەییە و پێشتریش لە ڕیاڵ مەدرید بە کارە ناوازەکانی ئەم ڕاستییەی سەلماندووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد چاوی لە ئەستێرەکەی لیۆنە

یاسین

فلیک: زۆر سەرسام بووم بە ڕەفتاری گاڤی

یاسین

ئەمریکا کێشەیەکی نوێ بۆ مۆندیال دروست دەکات

یاسین