zagros news agency

مژدە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید

هەواڵی پێکانەکەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دروست کردبوو.

ترسی هاندەران زیاتر لەوەوە سەرچاوەی دەگرت کە کۆرتوا لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەکی گرنگی وەک خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەدەست دا و ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە هەبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، هاندەرانی یانە شاهانەکە دەتوانن دڵنیابن. دوای ئەوەی کۆرتوا لەلایەن پزیشکەکانی هەڵبژاردەی بەلجیکاوە پشکنینی وردی بۆ ئەنجامدرا.

دەرکەوت کە ناوبراو هیچ پێکانێکی نییە و تەندروستی تەواوە بەمەش کۆرتوا بەبێ هیچ گرفتێک دەگەڕێتەوە و بەشداری لە ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ وەرزی نوێی خولە ناوخۆییەکان دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ دەستیکرد بە دابەشکردنی Galaxy Z Flip6 Olympic Edition بەسەر وەرزشواناندا

سەڵاح

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا مانەوە ڕەتدەکاتەوە

یاسین

نەخۆشیەک ناپۆلی دەخاتە حاڵەتێکی خراپ بۆ یاری بەرامبەر میلان

یاسین