zagros news agency

تۆماس تۆخێل: مێسی مەترسییەکی گەورەیە و نابێت ڕێگەی پێبدەین جیاوازی دروست بکات

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین، ئاماژەی بەوەدا کە لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی بەهۆی مێژوویەکی پڕ لە کێبڕکێ و گرژی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەدا، پاڵنەرێکی زیاتریان بۆ ئەم یارییە دەبێت.

تۆخێل جەختی لەوە کردەوە کە گەیشتن بە یاریی کۆتایی مۆندیال بەندە بە ڕاگرتنی لیۆنێل مێسی، کە خاوەنی هەشت گۆڵە لەم پاڵەوانێتییەدا. سەرەڕای داننان بە ئاستە نایابەکەی ئەرجەنتین، تۆخێل وەسفی تواناکانی مێسی کرد و بە شتێکی باوەڕپێنەکراوی ناوبرد، بەتایبەت لە توانای دۆزینەوەی بۆشاییەکان و دروستکردنی جیاوازی لە یاریگادا. ڕاهێنەرەکە هۆشداریدا لەوەی نابێت ڕێگە بە مێسی بدرێت جوڵە بکات، چونکە لەو کاتەدا تەرکیزی تیپەکەیان تێکدەچێت و کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکان ئەستەم دەبێت.

لە کۆتاییدا، تۆخێل دڵنیایی دا لەسەر عەقڵیەتی بەهێزی خۆی و یاریزانەکانی و ڕایگەیاند بە باشترین شێوە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتینن. ئەوان لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان نزیک بوونەتەوە و بەڵێنی ئەوەی دا کە کارەکە بە کۆتاییەکی سەرکەوتوو تەواو بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەکانی راگەیاند

یاسین

دیکۆ: لەگەل ئەستێرەییەکی بەرشەلۆنە گرێبەست نوێ دەکەینەوە

یاسین

ئەمڕۆ گرانێت چاکا دەگەڕێتەوە یانەیەکی ئینگلتەڕا

یاسین