لە راگەیندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوو فەتوای نوێ دەردەکات .
– حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی كاڵا پیش ته‌واو بوونی قیسته‌كانی به هه‌مان فرۆشیار
– حوكمی جیاوازی واژوو كردنی گرێبه‌سته‌كان له كۆمپانیا‌و قوتابخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت
درێژە:
یەکەم: حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی كاڵا پیش ته‌واو بوونی قیسته‌كانی به هه‌مان فرۆشیار
…
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد ده‌رباره‌ی حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی كاڵا و زه‌وی و شوققه به هه‌مان ئه‌و فرۆشیاره‌ی لێی كڕدراوه پێش ته‌واو بوونی قیسته‌كانی..
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی فرۆشتنی”عیینه” و له‌لای مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی مالیك و ئیمامی ئه‌حمه‌د دروست نییه و له‌لای زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی خۆمان دروسته، به‌ڵام له‌لای زانایانی موته‌ئه‌خخیرین كه‌راهه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نه‌كرێت باشتره‌و وا به باش ده‌زانین به‌هه‌مان فرۆشیار نه‌فرۆشرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له خیلافی ئه‌و زانایانه ده‌ربچین كه پێیان حه‌رامه، وه له كاتی ئه‌نجامدانیشی پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بهێته دی:
1. پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و كاره ڕێكنه‌كه‌وتبن.
2. كڕیاره‌كه به‌ته‌واوی كاڵاكه‌ی وه‌رگرتبێ یان به حەقیقی یان به‌حوكمی، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت ته‌صه‌روفی تیادا بكات.
3. كاتی دانه‌وه‌ی قیستی یه‌كه‌می مامه‌ڵه‌كه دیار بێت.
دووەم: حوكمی جیاوازی واژوو كردنی گرێبه‌سته‌كان له كۆمپانیا‌و قوتابخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت
…..
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان دوو گرێبه‌ست به مامۆستا‌و كرێكار واژوو ده‌كه‌ن، گرێبه‌ستێكیان به نرخێكی زیاتره له گرێبه‌سته‌كه‌ی دیكه‌و، هه‌ر گرێبه‌سته كه‌مه‌كه‌ش ده‌ده‌ن به مامۆستا یان كرێكاره‌كه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی خۆده‌ربازكردن له باج و یاسای كار، چونكه حكومه‌ت بۆ هه‌ر كاتژمێرێك و ماوه‌ی كاركردن بڕێك پاره‌ی دیاریكراوی داناوه، ئه‌وان به پێچەو‌انه‌ی یاسای كاری حكومه‌ت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌كه‌ن به‌و دووگرێبه‌سته و ماوه‌ی كاركردنی زیاتر به نرخی كه‌متر له مافی یاسایی خۆی، له كاتی لێپێچینه‌وه‌ی لێژنه‌كانیش فه‌رمانبه‌ر بۆی نییه كه ڕاستیه‌كه بدركێنێ، چونكه له‌كار دوری ئه‌خه‌نه‌وه..
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كۆمپانیا‌و قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌یكه‌ن كاریكی نادروسته‌و ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به‌بێ به‌رامبه‌ر وغه‌ش و فێڵكردن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ) سورة النساء: 29. وه پێغه‌مبه‌ر-صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت (من غش فلیس منا) رواه مسلم.
سه‌باره‌ت به مامۆستا‌و كرێكاره‌كان ڕزقه‌كه‌یان حه‌رام نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن پێویسته ئه‌و ڕاستیانه بگه‌یه‌نن به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، وه لێره‌وه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه ڕێگری بكه‌ن له‌و زوڵم فێڵه‌ی كه ده‌كرێت.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م = 7/ ڕه‌زبه‌ر/2726ك

