zagros news agency

محەمەد سەڵاح بانگهێشتی دادگا دەکرێت لەسەر کێشەی پارە لەگەڵ پارێزەرەکەی

رۆژنامەی شروقی میسری بڵاویکردەوە کە دادگای سەرەتایی قاهیرەی نوێی میسری داوای لە محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان کردووە لە مانگی نۆی ئەمساڵدا لە دادگا ئامادەبێت.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە دانیشتنی یاسایی لەگەڵ محەمەد سەڵاح لە شەشی مانگی نۆی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و ناوبراو تۆمەتبار کراوە بە دۆسیەی ژمارە 7826ی ساڵی 2025.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەستێرە میسڕیەکە تۆمەتبارە بە پێنەدانی شایستە داراییەکان بە عامر فەرەجوڵای پارێزەری پێشووی کە کارە یاسایی و کارگێڕیەکان و راوێژکاری بۆ ئەنجامداوە لە چەند ساڵی رابردوودا.

رونیشیکردووەتەوە کە دادوەر داوای کردووە محەمەد سەڵاح بە فەرمی ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت تا سوێندی یاسایی بخوات لەسەر ئەو بابەتە و بە یەکجاری ئەو دۆسیەیە یەکلابکرێتەوە.

جگە لەوەش ئەو پارێزەرە داوای قەرەبووی ئەو زیانانە دەکات کە لە ماوەی دواخستنی ئەو پارانەدا تووشی بووە کە شایستەی بووە بەڵام ئەستێرە میسڕیەکە بە ئەنقەست پێی نەداوە و دوایخستووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید و مۆرینیۆ دووچاری کێشەی نوێ دەبنەوە لەسەر گواستنەوەی یاریزانان

sarkar

مەرجی مانەوەی سیمیۆنی ئاشکرابوو

یاسین

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

یاسین