zagros news agency

ڕیال مەدرید مێژووی دارایی تۆمار دەکات قازانج و داهات دەگەنە ئاستێکی پێوانەیی

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە هێزی یانەی ڕیال مەدرید تەنها لەناو یاریگادا نییە بەڵکو پەرەی سەندووە بۆ لایەنی ئابووری دوای ئەوەی داتاکانی وەرزی دوو هەزار و بیست و پێنج بۆ دوو هەزار و بیست و شەش بەرزبوونەوەی قازانجی پاکی یانەکەیان بە ڕێژەی سەدا هەشت و بە بڕی زیاتر لە بیست و شەش ملیۆن یۆرۆ پشتڕاستکردەوە

​بەپێی ڕاپۆرتە داراییەکان داهاتی گشتیی کارەکانی مێرەنگی گەیشتووەتە یەک ملیار و دوو سەد و بیست و یەک ملیۆن یۆرۆ کە ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە مێژووی یانەکەدا و هۆکاری سەرەکیش بۆ ئەم بازدانە گەورەیە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە داهاتەکەی بە ڕێژەی سەدا یازدە زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ سەد و شەست و سێ ملیۆن یۆرۆ بەهۆی میوانداریکردنی بۆنە جۆراوجۆرەکان بە درێژایی ساڵ

​لە لایەکی دیکەوە کەرتی بازاڕی و سپۆنسەری بازرگانی پێنج سەد و سی و نۆ ملیۆن یۆرۆی دابینکردووە و یانەکەش تەنها لەم هاوینەدا سەد و نۆوە چوار ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی یاریزانانی پێگەیەندراوی یانەکەی بەدەستهێناوە کە وەک باشترین دەستکەوتی پێگەیاندن لە مێژوودا وەسف دەکرێت

​ئەم گەشە سەرسوڕهێنەرە لە داهاتوودا زیاتر دەبێت بەهۆی گرێبەستە نوێیەکەی هێڵی ئاسمانیی ئیمارات تا ساڵی دوو هەزار و سی و یەک بە بڕی سەد ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و ڕێککەوتنی کۆمپانیای ئەدیداس تا ساڵی دوو هەزار و سی و چوار بە بڕی سەد و بیست ملیۆن یۆرۆی ساڵانە

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لە پاریس سان جێرمان بۆ عوسمان دێمبێلی

ahamd.luqman

لیڤاندۆڤسکی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئەوروپا

sarkar

مانچستەر یونایتد بەنیازی گرێبەستێکی گەورەیە

یاسین