zagros news agency

بەفەرمی زاخۆ گرێبەستێکی مێژوویی ڕاگەیاند

لەدوایین ڕۆژەکانی مێرکاتۆی هاوینەدا یانەی زاخۆ بەفەرمی لەپەڕەی خۆیان گواستنەوەی عەلی جاسمی ئەستێرەی عێراقی و یاریزانی پێشووی یانەی کۆمۆی ئیتاڵیان ڕاگەیاند،کە یاریزانەکە بۆ دوو وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ زاخۆ واژوو کردوە.

زاخۆ لەم گرێبەستەدا توانی گرەوەکە لەهەولێر بباتەوە و عەلی جاسم ڕازی بکات،کە هاوشانی یەکتری هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دەدا
ئەمساڵ زاخۆ بە خەرج کردنی پارەیەکی زۆر لەمێرکاتۆدا خۆی نیشانی هەموواندا و چەندین ئەستێرەی گواستەوە لەوانە شێرزۆد تەمیرۆڤ و ئاکام هاشم،بە زیادکردنی عەلی جاسم زاخۆی جیاوازتر خۆی دەخاتە نێو ڕکابەرییەکانی وەرزی نوێ.

عەلی جاسم پێشتر یاری بۆ یانەکانی کارەبا و قوە جەوییە و شوڕتە و کەرخ و قاسم کردوە،ساڵی 2024 ڕوویکردە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی،بەڵام دوای ماوەیەک سەرکەوتوو نەبوو لەپێگە نوێیەکەی و بەخواستن چووە یانەی ئەلمێری سیتی،لەهاوینی ئەمساڵیس گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ کۆتایی هات و گەڕایەوە خولی عێراقی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک بڕیارێکی نوێ دەدات

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

مێرخاس دۆسکی لە ڕیزی سێیەمی باشترینەکانی مۆندیال دێت

سەڵاح