zagros news agency

ئەفسانەیەکی فەڕەنسی دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سەنیگال

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال ئاشکرای کرد بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی تیپی یەکەمی تۆپی پێی وڵاتەکەیان لەگەڵ پاتریک ڤیێرای ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و بۆ ئاڵەنگاری و ڕکابەرییەکانی داهاتوو ئەو ڕاهێنەرە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکات.

سەنیگال لەمۆندیالدا بەساتەوەختێکی زەحمەت تێپەڕی و دوای دوورخستنەوەیان لەپاڵەوانەتیەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیاری لەکارلادانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیاندا،کە ئەمەش لەپێناو چارەسەر کردی کێشەکانی هەڵبژاردەکە و بەرەوپێش چوونی زیاتری تۆپی پێ لە جیهانی بوونیان.

 

هێنانی پاتریک ڤیێرا لەم ساتەدا بۆ ئەزموونی هەڵبژاردەکە بە خاڵێکی گرنگ دادەندرێت،چونکە پاتریک لەسەردەمی یاری کردنیدا یەکێک بووە لە ئەستێرەکان و لەمێژووی یانەی ئارسێناڵیش بەیەکێک لە ئەفسانەکان دەخەمڵێندرێت،وەکو ئەزموونی ڕاهێنەرایەتیش ڤیێرا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016 و لەگەڵ یانەی نیوۆرک سیتی دەستی بەکار کرد و پاشان لەیانەکانی ‌نیس و جێنەوا و کریستاڵ پاڵاس و ستراسبۆرگ کاری کردوە،ئێستاش بۆ یەکەمین جار دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەیەک.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ؛ئاربێلۆا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان،کە ناسیومە

یاسین

مێندی سەرکەوتنی بەسەر مان سیتی بەدەستهێنا

یاسین

ریاڵ مەدرید سێ خاڵی لەدەستدا

یاسین