zagros news agency

سیمیۆنی؛ جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە

 

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی دووپاتی کردەوە کە جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە، بەمەش دەرگاکانی داخست لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە لە ماوەی مێرکاتۆی ئێستا.

سیمیۆنی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی یانەکە ڕوونە، بەتایبەتی دوای لێدوانە یەکلاکەرەوەکانی دەستەی ئەتلەتیکۆ، وتی؛ئەگەر بە شێوەی توند و تییژی مامەڵە کرابێت بەشێکی دەبێتەوە مافی یانەکە،چونکە گرێبەستێک هەیە لەنێوان یاریزانەکە و یانەکە،کە ئەمە تەواو ماف دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

پەیامی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش زۆر ڕوونە؛جولیان ئەلڤارێز بۆ فرۆشتن نییە، یانەکەش پابەندە بە هێشتنەوەی وەک بەشێک لە پڕۆژەی تیپەکە،کە پێدەچێت سیمیۆنی بۆ وەرزی داهاتوو تەمای کاری گەورە بێت لەگەڵ یاریزانەکە.

لەلایەکی دیکەوە ڕەنگە بارسێلۆنا ناچار بێت دەستبەرداری گرێبەستەکەی ئەلڤارێز بێت و بەدوای بژاردەی دیکە بگەڕێت ئەگەر ئەتلەتیکۆ بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی هەر دانوستانێک سەبارەت بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا چاودێری گرێبەستەکەی میلان دەکات

یاسین

یۆرۆلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

لە تورکیا بەهۆی قومار کردن بەیاریەکان 149 ناوبژیوان دەستگیر کران

یاسین