کۆمپانیای چوپیتەر ئۆکشێنز هەڵساوە بە دانانی مەزادێکی ئاشکرا بۆ درێسێکی مایڵ جۆردانی گەورە ئەفسانەی تۆپی باسکە،کە مێژووی درێسەکە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی 1998 لە یاری کۆتایی NBA لەبەری کرد بوو لەگەڵ تیپی شیکاگۆ بۆڵز ئەو یارییەش بە کۆتا سەما ناسراوە لەجیهاندا.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت سەرەتای مەزادەکە لە 10 ملیۆن دۆلارەوە دەست پێدەکات،بەڵام بەهاکەی بەهۆی زۆری ڕکابەرییەوە دەگاتە 24 ملیۆن دۆلار،بەمەش دەبێتە گرانترین پارچە یادگاری وەرزشی لەمێژوودا،کە ئێستا درێسێکی ساڵی 1932ی بەیب ڕووتی ئەفسانەی بەیس بۆڵ خاوەنی بەرزترین نرخە بە 24.3 ملیۆن دۆلار.
هۆکاری ئەم نرخە بەرزەی درێسی مایکڵ جۆردان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێزەی یاریزانەکە و شیکاکۆ بۆڵز لە NBA نیشانیاندا و لەیاری کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکادا توانیان بە جیاوازی 42 خاڵ ببنە پاڵەوان،کە ئەمە گەورەترین جیاوازی خاڵە لەمێژووی یاری کۆتایی خولەکە تا ئێستا تۆمار کرابێت.
“سەرکار ڕێبوار”

