zagros news agency

بۆ یەکەمین جار ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەسەر دەنگۆی موسڵمان بوونی دێتە دەنگ

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەسەرچاوەی میدیاکان و ڕۆژنامەکانی تورکیا ئەوە بەیان کرا ڕۆبێرتۆ کارلۆسی گەورە ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل ماوەی 4 هەفتەیە بۆتە موسڵمان و لەڕێگەی شێخ جیهاد حەمەدە ڕێنوێنی کراوە بۆ هاتنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام و شایەتومانی هێناوە.

لەسەر ئەو قسانە ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئۆکازی سعودی ئاشکرای کرد،کە ئەو موسڵمان نییە،بەڵام بەوپەڕی ڕێزەوە لەو ئایینە دەڕوانێت و سەرنجڕاکێشی زۆر لەو ئایینە دەبینێت، هەمیشە دڵخۆشە هاوسەرەکەی نوێژ دەکات و ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردوە،بەمەش هەموو دەنگۆیانەی بەناڕاست لەقەڵەمدا دەربارەی موسڵمان بوونی.

شایەنی باسە ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەماوەی ڕابردوودا هاوسەرگیری کرد لەگەڵ سوهەیلە ئەلتاهیری بەڕەگەز مەغریبی ئەنجامدا،کە پڕۆسەکە لەسەر دەستووری ئایینی ئیسلام بەڕێوەچوو،دەربارەی ئەمەش کارلۆس وتی؛حەزمان دەکرد ئاهەنگەکەمان بەدڵی خێزانەکەی ئەویش بێت و ڕێزێکی گەورەی تێدابێت بۆ بنەماڵەکەی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕانکاری لە سیاسەتی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ڕۆدری

ahamd.luqman

کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی لە ڕووداوێکی کۆنەوە دروست بووە

یاسین

بایرن لیڤەرکوزن جارێکی تر وەڵامی لیڤەرپولی دایەوە سەبارەت بە ڤێرتز.

یاسین