لەدوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردەی پورتوگال بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوو لەگەڵ کۆڵۆمبیا ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەتوندی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە دەربارەی بەراوردی مێسی و ڕۆناڵدۆ و هالاند و ستایشی ئاستی تیپەکەی کرد.
دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسێک پرسیارێکی لە مارتینێز کرد دەربارەی ئاستی مێسی و هالاند بەراورد بە ڕۆناڵدۆ راهێنەرەکە بەتوندی وەڵامی دایەوە و وتی؛ئەمە بیرکردنەوەیەکی زۆر مناڵانەیە،ڕۆناڵدۆ تەمەنێکی زۆر زیاتری هەیە و هێشتا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،ئەو هەمیشە وەکو سەرکردەیەک لەیاریگادا جەنگاوە و هەمیشە وەکو پاڵەوانێک دەرکەوتووە.
دەربارەی ئاستی تیپەکەی ڕاهێنەرەکەی پورتوگال وتی؛ئاستی تیپەکەم زۆر باش بوو،ئەمە تۆپی پێیە هەموو کاتێک ناتوانیت براوە بیت،بەڵام دەتوانی بگەیتە ئەو ئامانجەی خۆت دەتەوێت.
“سەرکار ڕێبوار”

