لەگەڕی ٢٩ی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆی کرد و دوای یاریەکی بەهێز و تاقەتبەر بارسێلۆنا توانی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و یەکێک لەسەرکەوتنە گرنگەکانی ئەم مانگە بەدەست بێنێت.
لەگێمی یەکەمدا بارسا هەوڵی زۆری گۆڵیدا تا ئەوەی لە خولەکی ٢٤ بە تۆپێکی جێگیربەسوود وەرگرتن لە لادانی گۆشە ڕۆلاند ئاراوخۆ توانی بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی بارسا تۆمار بکات و کۆتایی گێمەکەش هەر بەو گۆڵە بوو
گێمی دووەمی یاریەکەش هەردوولا هەوڵی تەواویاندا بۆ گۆڵ،بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بەو تاکە گۆڵە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش بارسا توانی بردنەوەی ژمارە ٢٤ بنووسێتەوە لەم وەرزەی لالیگا و ژامرەی خاڵەکانی بگەیەنێتە ٧٣ خاڵ و زایتر جێگای خۆی قایم بکات لە یەکەمی خولەکە
ڤاییکانۆش بەو شکستە نەیتوانی پلەی ١٣ی ڕیزبەندی وەرگرێتەوە و ئێستا لە پلەی ١٤ی ڕیزبەندیە بە ٣٢ خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

