zagros news agency

لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا ئەستێرەیەکی چێڵسی سزا درا

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەواڵێکی نوێیدا ئاشکرای کرد مۆیسیس کایسیدۆی ئەستێرەی یانەی چێڵسی لەکاتی چوونی بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی ئۆتۆمبێڵەکەی لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە،کە دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە یاریزانەکە هیچ بیمەیەکی نییە و بەبێ هەبوونی مۆڵەتیش شۆفێری دەکات،کە ئەم حاڵەتەش دووچاری سزای کردەوە.

بەپێی زانیارییەکان کایسیدۆ بەئۆتۆمبێڵی جۆری ئاودی شۆفێری کردوە،بەهۆی ئەوەشەوە سزای زیاتر لە هەزار پاوەندی بەریتانی بەسەردا سەپێندراوە و هەشت پۆینتی وەرگرتووە وەکو سزا،ئەمەش نزیکی دەکاتەوە لە قەدەغەی شۆفێری کردنی ئۆتۆمبێڵ،کە جارێکی دیکەش سەرپێچی هەبووە لە ساڵی 2025.

کایسیدۆ ساڵی 2023 لە برایتۆنەوە پەیوندی بە چێڵسیەوە کردوە لەگەڵ یانە لەندەنیەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یەکێکە لەیاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی پۆلێنکردنی تیروپشکی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٥

یاسین

لیڤەرپوڵ و سڵۆت لەگەورەترین کێشە دەخولێنەوە

یاسین

ئەستێرەیێکی یانەی شاهانە ڕێزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

یاسین