zagros news agency

 

زۆر کەس لەو بڕوایەدان هۆکاری قاوەییبوونی ڕەنگی سێو پاش قاشکردن، ئۆکسیدبوونی ماددەی ئاسنی نێویەتی کاتێک بەر هەوا دەکەوێت، بەڵام پسپۆڕانی زانستی خۆراک ئاشکرای دەکەن کە سێو ڕێژەیەکی زۆر کەم ئاسنی تێدایە (نزیکەی ٠.٩ ملگم لە هەر ١٠٠ گرامێکدا) و پرۆسەکە بە تەواوی جیاوازە.

بەپێی ڕوونکردنەوەی شارەزایان، خانەکانی سێو پێش قاشکردن وەک ژووری داخراو وان؛ لەناو هەر خانەیەکدا تورەکەیەکی شلە هەیە کە ماددەی “پۆلیفینۆڵ”ی تێدا کۆکراوەتەوە، لە بەشێکی دیکەی خانەکەشدا ئەنزیمێک هەیە بە ناوی “پۆلیفینۆڵ ئۆکسیدەیز”. کاتێک سێوەکە بە چەقۆ دەبڕدرێت، دیواری خانەکان دەتەقن و ئەم ماددانە تێکەڵ دەبن، بە بەرکەوتنی ئۆکسجینی هەواش دەستبەجێ کارلێکی کیمیایی ڕوودەدات. لەم کارلێکەدا پێکهاتەیەک بە ناوی “کینۆن” دروست دەبێت، کە دواتر زنجیرەیەک پێکدەهێنێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەو ڕەنگە تۆخ و قاوەییە.

شارەزایان دەڵێن ئەم پرۆسەیە لە بنەڕەتدا میکانیزمێکی بەرگرییە کە دارەکە بۆ پاراستنی خۆی لە مێروو و میکرۆبەکان بەکاری دەهێنێت. ئەم ڕەنگە قاوەییە هیچ زیانێکی بۆ تەندروستیی مرۆڤ نییە و سێوەکە تێکناچێت، بەڵکو تەنها ڕەنگەکەی دەگۆڕێت و سوودە خۆراکییەکانی دەمێننەوە.

بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە، پسپۆڕان پێشنیار دەکەن:

• کەمێک شەربەتی لیمۆی بەسەردا بکرێت، چونکە ترشییەکەی کارلێکەکە دەوەستێنێت.

• خستنە ناو ئاوی سارد، کە بەربەست لە نێوان سێو و ئۆکسجین دروست دەکات.

• کوڵاندن یان خستنە ناو ئاوی گەرم بۆ ماوەی چەند خولەکێک (بە تایبەت بۆ زەڵاتە یان برژاندن)، کە ئەنزیمەکە لەکار دەخات و ڕێگری لە گۆڕانی ڕەنگەکەی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART