لە هەواڵێکی نوێدا فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کرد یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر،هەردوو لایەن لەئێستادا پەڕاو و نووسراوەکانی یەکتریان لەلایە بۆ پێداچوونەوەی کۆتایی.
ڕۆمانۆ ئەوەشی ئاشکرا کردوە زۆرێکی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید هێشتا پێیان وایە کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە و پێویستە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە،کە بەپێی گرێبەستەکە نوێیەکەی بێت تاکو هاوینی ساڵی 2028 گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە وەکو دیوارێکی ناو گۆڵی مێرێنگی ڕۆڵ دەبینێت.
کۆرتوا ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و لەدوای مۆندیالی 2018 لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کردوە،لەگەڵ یانەکەی ئێستای توانیویەتی ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش بکات نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی جیهانی یانەکان و چەند نازناوێکی دیکە بباتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

