zagros news agency

پێش ڕووبەڕوو بوونەی بارسێلۆنا ئێنریکی باسی کێشەیەکی یانەکەی دەکات

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان پێش ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ بارسێلۆنا باسی کێشەیەکی قوڵی یانەکەی کرد و ئاشکرای کرد خەمێکی زۆر دەخوات لەسەر ئەو بابەتە و پێویستی بەوەیە چارەسەرێکی یەکلاییکەرەوە بدۆزێتەوە تاکو لەداهاتوودا دووچاری حاڵەتێکی خراپی نەکاتەوە.

کێشەکەی ئێنریکی باسی کرد لێدانی سزا بوو،کە ئاشکرای کرد تیپەکەی تا ئێستا یاریزانێکی پسپۆڕی نییە لە لەو کارە و لەماوەی هەفتەیەکدا دوو لێدانی سزایان لەدەست چووە لەلایەن دێمبێلی و فێرانەوە،ئەمەش بۆتە ئاڵۆزی بۆ تیپەکەی لەگەڵ ئەوەشدا هیوای ئەوەی خواست بتوانن چارەسەری بکەن بەهۆی هەبوونی یاریزانی پسپۆڕ لە تیپەکەی

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو پاریس سانجێرمان بە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان توانی لە ئارسێناڵ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ،ئێنریکیش لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر حاڵەتێکی ئاوا و باسی لەوە کرد ئەمە تۆپی پێیە هەموو شتێک چاوەڕێت دەکات بۆیە دەبێت ئامادەی هەموو شتێک بیت.

شەوی سێ شەممە پاریس سانجێرمان لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداری بارسێلۆنا دەکات یارییەکە کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات،ئەم یارییەش چاوەڕێ دەکرێت ببێتە یەکێک لە یارییە هەر پڕ ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزە بەهۆی بەهێز هەردوو تیپ لە ئێستادا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسر دەچێتە پێشبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی PSG

یاسین

دیکۆ: لەگەل ئەستێرەییەکی بەرشەلۆنە گرێبەست نوێ دەکەینەوە

یاسین

راتکلیف بڕیاری دوورخستنەوەی پێنج ئەستێرەی مانچستەر یونایتدی داوە

یاسین