لەنوێترین هەواڵ لەسەر یانەی هەولێر ئاشکرا کراوە لوئەی سەڵاحی ڕاهێنەری یانەکە بەهۆی کێشەی لێبڕینی مووچەی یاریزانان و ستافی ڕاهێنەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئیدارە کردوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دەکات.
بەهۆی شکستەکە دوێنێ بەرامبەر یانەی موسڵ لەیاریگای فرانسۆ هەریری کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاری لێبڕینی سەدا بیستی مووچەی سەرجەم یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەرانی یانەکەیدا،بەو هۆیەشەوە لوئەی سەڵاح مانی گرتووە و بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردوە.
هەولێر لە کۆتا سێ یاری ڕابردوودا نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و یانەکە دووچاری قەیرانێکی بردنەوە بووە،بەڵام کارگێڕی یانەکە هەمیشە بەڵێنی گەڕانەوە دەدەنە هاندەرانی یانەکە بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتن.
“سەرکار ڕێبوار”

