zagros news agency

کۆناتێ خۆی یەکلایی کردەوە

 

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مێرکاتۆی هاوینە دەنگۆی پەیوەندی کردنی ئیبراهیما کۆناتێ فەڕەنسی زیاتر و زیاتر دەبوون،بەڵام لەکۆتاییدا یاریزانەکە لەسەر داهاتووی خۆی هاتە دەنگ و بەڕوونی باسی مانەوە یان ڕۆیشتنی خۆی کرد لە لیڤەرپوڵ.

کۆناتێ دوای بردنەوەی دێربی مێسیساید لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا،دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە لەلیڤەرپوڵ و هەلێکی گەورە دەبێت بۆ نووسینەوەی میژووێکی جوانتر لەگەڵ یانەکەی
بۆندەکەی کۆناتێ لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی پێدەهات و لیڤەرپوڵیش ترسێکی زۆری لـێـنـیشت بوو بەهۆی ئەو گرێبەستانەی دەهاتنە بەردەمی یاریزانەکە.

کۆناتێـی تەمەن 26 ساڵ لەساڵی 2021 لایپزیگی جێهێشت و ڕوویکردە یانەی لیڤەرپوڵ،کە زیاتر 100 یاری بۆ لیڤەرپوڵ ئەنجامداوە و خاوەنی 6 گۆڵە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

‎وردەکاریی سەردانەکەی سوودانی بۆ لای مالیکی

گوران

فوئاد حوسێن : كێشەی مووچەی مانگی حەوت چارەسەربوو

یاسین

شاخەوان عەبدوڵا بە باشترین کەسایەتیی پەرلەمانی و سەروەری لە عێراق بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا

یاسین