zagros news agency

پێپ گواردیۆلا هەنگاوی داهاتووی ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی هاوینی ئەمساڵ پێپ گواردیۆلای گەورە ڕاهێنەری تۆپی پێ کۆتایی بە کاروانەکەی هێنا لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی مشتومڕێکی زۆر کەوتۆتە نێو میدیاکان دەربارەی کاری داهاتوو ڕاهێنەرەکە،کە قسەیەکی زۆر دەکرا دەربارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک وە ئەمڕۆ پێپ خۆی وێستگەی داهاتووی ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکدا پێپ گواردیۆلا ئاشکرای کرد ئامانجی داهاتووی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکە،ئەمەش زیاتر مشتومڕی خستە نێو میدیاکان و زیاتر باس لەوە دەکرێت یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ویستی زۆری هەیە بۆ هێنانی پێپ بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە.

گواردیۆلا کاروانەکەی ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ بارسێلۆنا دەستی پێکرد دوای ئەوەی لەیەکەم وەرز شەش نازاناوی بردەوە و دوای یانە کەتەلۆنیەکە هەنگاوی بردە بایرن میونخ و لەوێش بۆ مان سیتی ئێستا چاوەڕوانی هەنگاوی داهاتووی دەکرێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕایس: هەنگاوی داهاتوومان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە

یاسین

فلیک؛ بێزار بووم لەو هەموو کارتە سوورە

یاسین

وادەی پەیوەندیکردنی کارێراس بە ڕیال مەدرید دیاریکرا

یاسین