ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکارییەکی پێچەوانەیان بەخۆوە بینی و دوای چەند ڕۆژێک لە پاشەکشە، نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بە توندی ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بۆ 4,073.59 دۆلار، یەک کیلۆگرام بازدانی دا بۆ 130,969.12 دۆلار و یەک گرامیش گەیشتە 130.97 دۆلار.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بازدانیان بەخۆوە بینی و نزیکبوونەوە لە هێڵی 900 هەزار دینار؛ عەیارەی 22 بەرزبووەوە بۆ 940,374 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 897,630 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 769,397 دینار جێگیر بوو.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیەکی توند کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 60.13 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,933.1 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.93 دۆلار جێگیر بووە.
بۆ هۆکاری ئەم دۆخەش، شروڤەکارانی دارایی دەڵێن، دابەزینی نرخی نەوت پاڵپشتیی زیاتری بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروستکردووە؛ هاوکات داتاکانی هەلیکار لە ئەمریکا کەمتر بوون لە ئاستی پێشبینییەکان، ئەمەش فشاری خستووەتە سەر دۆلار و بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ بازدانی دووبارەی نرخی زێڕ لە بۆرسەدا.

