zagros news agency

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوون لە تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆی ئەستێرە نوێیەکەی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.

 

ناوی ئۆلمۆ لە پێگەی فەرمی لالیگادا دەرکەوت دوای تۆمارکردنی سەرکەوتووانەی لە ٢٧ی ئابدا، ئێستا یاریزانی ناوبراو ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە لە یارییەکانی داهاتوویدا.

بەرشەلۆنە میوانی یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ دەبێت، ئەمڕۆ سێشەممە لە یاریگای ئەم دووەمیان، لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی خولی ئیسپانیا.

 

ئۆلمۆ لە دوو یاری یەکەمی لالیگادا بەشداری نەکرد، چونکە لە ڕیزبەندی تیپەکاندا ناوی تۆمار نەکرابوو.

بەرشەلۆنە پابەندی یاساکانی یاری دادپەروەرانە بوو بە ڕۆیشتنی هەریەکە لە کلیمەنت لێنگلێت و ئیلکای گۆندۆگان و میکا فەی و ڤیتۆر ڕۆکی لەم هاوینەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگایەک بەناونیشانی (درۆ) كرایەوە

ART

مپاپێ لێدوان لەسەر بڕیارەکەی گریزمان بۆ وازهێنانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح