بەرشەلۆنە دوا مۆڵەتی تا کۆتایی مانگی تەممووزی بۆ جولیان ئاڵڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی دیاریکردووە تاوەکو کارگێری ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕازی ببن بە پێشنیارە 100 ملیۆن یۆرۆییەکەی یانە کەتەلۆنییەکە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی ئیسپانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە لەگەڵ دیکۆ لە سەکۆی یاریگای مێتڵایف لە کاتی فیناڵی مۆندیالی 2026دا چاودێری ئاستی ئاڵڤارێزیان کردووە کە چۆن ببووە قوربانی شێوازی بەرگریکارانەی سكالۆنی کە ئەمەش هەمان ئەو بارودۆخەیە لەژێر دەستی دیێگۆ سیمیۆنیدا لە ئەتلەتیکۆ پێیدا تێپەڕ دەبێت.
هاوکات کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریانداوە کات بە یاریزانەکە بدەن تا لە شۆکی دۆڕانی فیناڵ ڕزگاری بێت چونکە دڵنیان ئاڵڤارێز دەستەوەستان ناوەستێت بۆ هاتنە کامپ نۆ لە کاتێکدا میگێل ئەنخێل خێل مارینی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەتلەتیکۆ.
لە مانگی شوباتی ڕابردوودا بەڵێنی پێدابوو لە ڕەخسانی پێشنیارێکی گەورەدا ڕێگەی ڕۆشتنی پێبدات، بەڵام توندکردنەوەی مەرجەکانی ئەتلەتیکۆ پێش فیناڵ وایکردووە ئاڵڤارێز خۆی ڕاستەوخۆ بێتە سەر هێڵ تا خەونی یاریکردن لە تەنیشت هەشت پاڵەوانەکەی مۆندیال بێنێتە دی.

